بە توندی پێ مەنێ سەر خاک و ئەندامی نیگارێکە
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
2 دقیقه
808 مشاهده
بە توندی پێ مەنێ سەر خاک و ئەندامی نیگارێکە
نەکەی پێی دا بڕۆی چونکە لە جەستەی چەند هەزارێک
بە سووکی تێ مەگە ئەم خاکە لاتان زۆر بە قیمەت بێ
هەمووی هەر خاکی دەست و پێ و چاوو لێوو زارێک
ئەگەر تۆهەڵکەنی سا ناو دڵی خاک بۆت بەدەر بێخی
چ جێگای ئاوەدانی بێ چ جێگای شوێنە وارێکە!
ئەگەر بێت و بە چاوی دڵ سەرنج بگری دەزانی تۆ
کە شار وێران بووە وێرانەیە ئێستاکە شارێکە!
هەموو جێی شانشینە ئێستا وا خانووی هەژارانە
هەمووی کوختی هەژارە، ئێستە قەسری شەهریارێکە
دروستی کردووی وا ئافریدگار چی دەزانی تۆ
سروشت پادشایە، یان گەدایە، یان هەژارێکە
ئەوەی هۆگر ڕەوشت و خوویی چاک بوو چاکی لێ زانی
لە دوو گێتی بەڕاستی بەختیار و بەختیارێکە!
مەبە بایی بە دارایی جیهان ئەم پیرە مەکرۆیە
ئەگەر قەندت لە دەم کا بێ گومان هەر ژاری مارێکە
بە هیوای شادی و خۆشی لە گێتی دوور لە زانینە
ئەوەی شادی دەبینێ لێی بپرسە دەردە دارێکە
شەوو ڕۆژ، مانگ و خۆر، دەریا و زەوی، چەرخ و فەلەک گشتی
ئەتۆ بڕوا بکە عەونیتخلص کە کاری کردگارێکە!