ئەوەی دەمەی دڵ بیر و یادی پەرچەم و روخسار دەکا

از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  813 مشاهده
ئەوەی دەمەی دڵ بیر و یادی پەرچەم و روخسار دەکا
ڕێی «خەتا» دەگرێ دەچێ بۆ چین لە عەنبەر بار دەکا
چاوەکانی مەستی نازن شەڕ فرۆشن نازەنین
هەر بە ڕەمزێکی تیماری سەد دڵی بیمار دەکا
ئەو دەمە تۆ پێکەنی دڵ ڕاچەنی ئەوسا گوتم:
حەقیەتی بولبول کە مەشقی گوڵشەن و گوڵزار دەکا
تا لە شەو دا هەڵ نەگیرسا وەک چرا ڕوخساری تۆ
نەقدی پەروانەم دەکرد بۆ چی لە ڕۆح بێزار دەکا