ئاشنایێکم هەبێ لە عالەم تەنیا هەر غەمە
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
848 مشاهده
ئاشنایێکم هەبێ لە عالەم تەنیا هەر غەمە
ماڵی ئاوا بێ وەفاداری وەها ئەمڕۆ کەمە
هەمدەمی ڕۆژ و شەوانم هەر ئەوە و هەر ئەو دەبێ
ئەو نەبێ من بێ کەسم قوربانی بێ هەرچی هەمە
هۆگری شادی نەبووم قەت بۆیە ڕوو ناکاتە من
من دڵی خۆم دا بە غەم شادی لەوێ نامەحرەمە
موبتەلای دەردێکی وابووم لە دەردی میللەتم
پێکەنینم گریەیە خۆشیم هەمووی ماتەمە
من کە کوردم عیززەتی نەفسم ئەبەد لێم ناگڕێ
خزمەتی بێگانە کردن لام شتێکی ئەستەمە!
مردنم لا خۆشترە سەد جار لە ژینێکی کە وا
وێڵ و ئاوارەی وڵاتان بم وەکوو ئێستا هەمە
پادشایی بۆ چی یە گەر ژینی دەروێشی ببێ
گۆشەیی کونجی قەناعەت من لەمەو دوا جێگەمە
ئەو فریبی خواردبوو بۆیە لە جەنەت دەر کرا
هەرچی تاوانێکی من دەیکەم لە ئەستۆی ئادەمە
عەونیتخلص هوشیار بوو نەکەوتە داوو بەندی ڕۆژگار
خۆ فرۆشتن ئیمڕۆ زۆر باوە بەڵام نرخی کەمە!