ئێمەی کورد یەکجار کەم هەست و خاوین
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
1033 مشاهده
ئێمەی کورد یەکجار کەم هەست و خاوین
لە قافلەی گەلان گەلێک جێماوین!
ئێمەی دواکەوتوو تازە وەک منداڵ
کەوتووینە سەرپێ دەکەین گڕوگاڵ
ژیانی ئێستا و سەد ساڵ لەمەو بەر
هیچ نەگۆڕاوە لە پێ هەتا سەر!
نەخوێندەوار و کەم هەست و پەستین
دژی خوێندن و زانست و هەستین
بۆیە ژێر دەست و دیل و داماوین
وەک گای قوربانی بەش بەش کراوین
ئەوەی کەم زانست، نیو خوێندەوارە
بێگانە دۆست و خزمەتگوزارە!
بۆ پارە هەر دەم جەرگی پارەیە،
تا مردن پیشەی هەر ئەو کاریە!