لەم جیهانە دڵ پەشێوو چاو بە گریان هەر منم
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
1017 مشاهده
لەم جیهانە دڵ پەشێوو چاو بە گریان هەر منم
دەربەدەر، ئاوارە، بێ کەس، خانە وێران هەر منم
شاد و سەربەستن هەموو کەس وا بە ئازادی دەژین
دیل و ژێردەست و هەژار و بەندی زیندان هەر منم
شەعبی ئەفریقیا خەریکە یەک بە یەک ئازاد دەبن
کوردم و تەنیا کە بێ بەش مافی ئینسان هەر منم
دوژمنی خۆ بوونی خۆمم ئاشنای بێگانە بوون
بۆیە شایانی شەق و نەفرین و لێ دان هەر منم
کانی زێڕینم هەیە پووڵم لە گیرفانا نییە
خاوەنی عەرد و بەراو، بێ ئا و بێ نان هەر منم