نیگاری بێ وەفا و دڵ ڕەق، دڵم تا کەی دەڕەنجێنی،
دڵم تاکەی دەڕەنجێنێ
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
1439 مشاهده
نیگاری بێ وەفا و دڵ ڕەق، دڵم تا کەی دەڕەنجێنی،
کە من دێم بۆ تماشا ئەو دەمە زوڵفت دەشێوێنی!
بە قەندم گوت: کە بازاڕت شکا ئەمڕۆ لەبی یارم
بە نیوە پێکەنینێکی بە بار شەککەر دەبارێنی
بە جوانی ڕەنگ و ڕووی خونچە دڵی تەنگ بوو وەکوو لێوی
هوزاریش وای دەزانی زویر بووە فرمێسکی دەڕژێنی
ئەمن ئاوی حەیاتم بۆ چییە تازە لەبی یارم
بە ماچێکی ژیانێکی دووبارەم بۆ دەرەخسێنی!
دەمێکە چاوەڕێتم بای شەماڵ ڕابێرە ئەمشوکە،
بە شادی دڵنیام دەنگێکی خۆش هەستم دەبزوێنی
لە لایەن یاری شیرین نامەیەک هات بۆمی نووسی بوو
بەڵێنێکی کە داوتە بەر لە ئێستا تۆبە نەشکێنی
دە مەی گێڕ تێکە جامێ هێندە مەستم کە کەبێ هۆشم
هەتا دولبەر بە ناز دێتە سەرینم تا هەڵم سێنی!