گەزەندەم بوو لە دڵداری بە گەنجی دڵ دەڕەنجێنێ
گەزەندەم بوو لە دڵداری
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
1067 مشاهده
گەزەندەم بوو لە دڵداری بە گەنجی دڵ دەڕەنجێنێ
نەکا ڕۆژێ لە ناکاو کارەساتێکی بخوڵقێنێ
کە پیر بووم من گوتم: زۆر خۆشە ڕزگار بوون لە دڵداری
کەچی من نەم دەزانی داری ووشک زووتر گڕ ئەستێنێ!
لە سۆزی ئاگری دڵ زامی ناسۆری دەروون گیانە
وەرە سەرچاوەکەی چاوم بە گەرمی خوێن دەپڕژێنێ
بە تینە ئاگری دڵ باوەشێنی پەرچەمی هەڵکرد
مەزە بۆ چاوەکەی مەستی کەبابێکی دەبرژێنێ
سروشت گەر هەر کەسێکی گرتە باوەش هەر بە ڕێکەوتی
نەزان هێند بەرزە کا جۆرێ هەزار زانا دەتاسێنێ
دەبێ ساوا بە جۆرێ فێر بکەی ساوا نەبێ کارت
لە هەڵوەستی بە بێ وەستان لە دوژمن تۆڵە بستێنێ
گەلێ گەر چێژی ئازادی بکا هەڵمەت دەبا ڕۆژێ
وەها دەیگرتە باوەش تەختی زۆرداران دەلەرزێنێ