ئەوەی کەس بێ فەلەک دایم لە خوێنی خۆی دەگەوزێنی
فەلەک لەگەڵ «دڵدار» دای ناوە
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
1041 مشاهده
ئەوەی کەس بێ فەلەک دایم لە خوێنی خۆی دەگەوزێنی
کە پەنجەی شێری نەگبەت هات ڕەگی ئاساری دەردێنی
لە ژێر پەردەی سەفا بەخشی، لە ساقی بێ دەسی گەردون
بە خۆشی مەی هەزار عاقڵ خەیاڵاتی خەمی دێنی
کە تاڵع ڕۆیی نیگبەت هات، تەبیعەت قاعیدەی وایە
لە چیمەن دا چەقەڵ هەڵسێ ئەبێ شێرێکی بشکێنی!
لە سایەی بەختی بەد بەختی زەمانە هەر کەسێ کەس بێ
نەمامی داری ئومێدی بە سەد میحنەت ئەلەرزێنی
دەسا تیرەی بەشەر سەیرێ لە پەردەی سینەمای ژینا
بەڕەنگی سووری خوێنێ گەش چ گوڵگون ڕەنگی دەنوێنی
غەرق بوونی هەموو کەس هەر لە نێو ئاوە بەڵام بۆ من
بە عەکسی قاعیدەی عالەم هەوا ماسی دەخنکێنی
ئەگەرچی خوێن ڕژان ناخۆشە ئەمما من لەلام خۆشە
ئەگەر خوێنێ ڕژا ئەمڕۆ سبەینێ لالە ئەڕوێنی
لە نێو دنیای ئەمەل عەونیتخلص بە عەزمێک و نەشاتێ بە
دەسا فەرزە ئەتۆش «دڵدار» دڵێ سستیت بفەوتێنی!