لە دووریی تۆ دڵی زارم ئەگەر زاری نەکا چ بکا

از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  2242 مشاهده
لە دووریی تۆ دڵی زارم ئەگەر زاری نەکا چ بکا
لە چاوان خوێن وەکوو دیجلە و فورات جاری نەکا چ بکا
وەکوو بولبول بە شین و ناڵە گوڵشەن گەر نەشێوێنێ
لە دەستی باغەوان شەکوا لە بەدکاری نەکا چ بکا
لە شامی پەرچەمت گەر شەمعی ڕوخسارت بگیرسێنی
وەکوو پەروانە دڵ گەر مەشقی دڵداری نەکا چ بکا
لە گۆشەی بێکەسیدا بێئومێد و بێ ئەمەل ماوە
لە ژین بێزارە داوای مەرگی یەکجاری نەکا چ بکا
کەسێ گەر بەستەیی زولفی کەمەندی یاری شیرین بێ
وەکوو فەرهاد لە بێستوون کۆهکەن کاری نەکا چ بکا
گوتی: عەونیتخلص ئەگەر بێ باخەوان باخی سینەم بێ
بە نارنج و تورنج و سێو و بێ یاری نەکا چ بکا!