چەندە خۆشە دڵ لە ڕابردووی من تۆ یاد دەکا
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
1628 مشاهده
چەندە خۆشە دڵ لە ڕابردووی من تۆ یاد دەکا
داستانێکە کە باسی شیرین و فەرهاد دەکا!
موڵکی ئاشووری دڵی وێران و خاپوور کردووم،
هێرشی غەمزەت لەسەر بازانی ئازای ماد دەکا
تاقی کیسرایە برۆت چاوت وەکوو نەو شیرەوان
داوەرێکە لەم دەرە فەرمان ڕەوایی وەداد دەکا
ماوەیێکە دڵ گرفتارە لە چینی پەرچەمت
جەژنە وەعدی فەرمووە گیراوەکان ئازاد دەکا
وا لە ژێر باری خەمت دەستم لە ئەژنۆ گرتووە
هەر بزەی لێوی تووە تەنیا ئەمن دڵشاد دەکا
چاوی باز، ئەبرۆ کەوان، تیر بژانگ، زولفی کەمەند
هەر بەچاو نوقاندنێک ڕاوی دووسەد سەیا دەکا
عەونیتخلص پیری من بە مەی فتوای حەڵاڵی فەرمووە
ئافەرین لەو پیرە بێ بۆ گەل بە خێر ئیرشاد دەکا!