ئەی بادی سەبا هەستە وەکیل بە لە سەلامان

شیوەن بۆ مەلا جەلالی ترپسیپان
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 2 دقیقه  858 مشاهده
ئەی بادی سەبا هەستە وەکیل بە لە سەلامان
یاران بەخەبەر بینە کە عاجز بووە شامان
بابێن هەموو بۆ خزمەتی ئەوشۆ بە کۆمەڵ
عەزمی سەفەری کردووە گیرنابی لە لامان
قوربان ئەتوو ئەو تەرزەیەنی، نەگری تکای کەس
ئێمە هەموو هاتوینە، دەبی بگری تکامان
فەرمووی ئەمە ڕێگایەکە تەنیا نییە بۆ من
من ئیمڕۆ دەچم، ئێوە سبەی دێن بە دوامان
بۆ فیرقەتی دووڕۆژی مەبن عاجز و غەمگین
وەسڵی ئەبەدیمان هەیە لای زاتی خودامان
پێی خۆشبوو لە پشتی نەبی چیدی لەبەری کا
ئەو خاکە، کەوا دایکە، بەڕاست بۆ هەموو لامان
ئەی دایکی حەقیقی دەبێ زۆر حورمەتی بگری
زاتێکی بە حورمەت بووە لای خاس و عەوامان
ئەولادی عەلی و فاتیمەیە تاقە لە جێی خۆی
نابێتەوە تازە وەکوو ئەو لە چ دامان
گەر بێتوو تەعەسوب نەبی، جەهلی بە قووەت
ئیقرار ئەکرێ تاج بوو لەبۆ شێخ و مەلامان
کێ غەیری ئەوی جامیعی ئەوسافی کەمالە
نابیندرێ، با وانەبی قەت ئێمە تەمامان
زۆر عالیم و زۆر فازیل و داهی
بۆ زوڵمەتی هەر مەجلیسەکی ئەو بوو چرامان
بەحری کەرەم و عیلم و ویقار، کۆهی نەجابەت
ئەمری وی موتاع بوو لەهەموو شوێن و مەقامان
دەستی کە دەکرد وا بە وەعزدان و نەسیحەت
بەحرێ بوو پڕی دوڕ بوو لە ئەنواعی کەلامان
ناحەق نییە تاماوە جیهان تاری ببیتن
ئاوا بووە بەیەکجاری ئەوا ڕۆژی زیامان
{ab|داخل بە بەهەشت وابوو} لە تەئریخی وەدەرکەوت
واهاتووە بۆ موخلیستخلصی بێ هۆش و هومامان