دەردی عیشقم نابێ سەرڕێژ هەردەمە ئەمکانە ساغ
بەختی زاغ
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
1 دقیقه
987 مشاهده
دەردی عیشقم نابێ سەرڕێژ هەردەمە ئەمکانە ساغ
دارەمەیتێ هەڵببەستن بمبەنە لای ڕووچراغ
ئەی ڕەفیقان بێنە لامان شیعر و بەستەم بۆ بڵێن
بانگ کە نەدیدە غەزالان بمگرن دەورو قەراغ
شین لە دەورمدا ببەستن بۆم بگرێین دەن لە خۆ
دلبەرم جار جار بڵێ ئۆف لاوەکەی دڵ پڕ لە داغ
گەرچی وا کوشتمی بە ناحەق گەر بدا وەعدەی ویساڵ
نامەوێ غیلمان و حۆری بۆچمە گوڵزار و باغ
قەبرەکەم سەر ڕێ بێ مەئوای با بڵند «بێ» بەڵکوو یار
بێ بەلامانا گوزەرکا و بای وەتەن پڕ کا دەماغ
من لە مەیدانی الستعربی دا خۆم بە مەحروومی دەدیت
هەرکە دیم یاری جەفاکار، چەرخی گەردوون، بەختی زاغ
موخلیستخلصی دڵ پڕ لەغەم چ بکا لە دەست دەرد و ئەلەم
دەردی عیشقم نابێ سەرڕێژ هەردەمە ئەمکانە ساغ