دەردی عیشقم نابێ سەرڕێژ هەردەمە ئەمکانە ساغ

بەختی زاغ
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
 1 خولەک  985 بینین
دەردی عیشقم نابێ سەرڕێژ هەردەمە ئەمکانە ساغ
دارەمەیتێ هەڵببەستن بمبەنە لای ڕووچراغ
ئەی ڕەفیقان بێنە لامان شیعر و بەستەم بۆ بڵێن
بانگ کە نەدیدە غەزالان بمگرن دەورو قەراغ
شین لە دەورمدا ببەستن بۆم بگرێین دەن لە خۆ
دلبەرم جار جار بڵێ ئۆف لاوەکەی دڵ پڕ لە داغ
گەرچی وا کوشتمی بە ناحەق گەر بدا وەعدەی ویساڵ
نامەوێ غیلمان و حۆری بۆچمە گوڵزار و باغ
قەبرەکەم سەر ڕێ بێ مەئوای با بڵند «بێ» بەڵکوو یار
بێ بەلامانا گوزەرکا و بای وەتەن پڕ کا دەماغ
من لە مەیدانی الستعەرەبی دا خۆم بە مەحروومی دەدیت
هەرکە دیم یاری جەفاکار، چەرخی گەردوون، بەختی زاغ
موخلیسناسناوی ئەدەبیی دڵ پڕ لەغەم چ بکا لە دەست دەرد و ئەلەم
دەردی عیشقم نابێ سەرڕێژ هەردەمە ئەمکانە ساغ