شەو لەبەر فیکر و خەیاڵی زوڵفی خاو، خاوە دڵم
چوارینە
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
2 خولەک
1552 بینین
شەو لەبەر فیکر و خەیاڵی زوڵفی خاو، خاوە دڵم
ڕۆژ بەیادی ڕووی بەرە و ڕۆژ، مات و داماوە دڵم
وا لەدەست دەردی جودایی هەر بە ناو ماوە دڵم
گەر خودا چارم نەکا، مەعلوومە فەوتاوە دڵم
کاسی کەئسی چاوی چاو بێچووە غەزاڵی خوتەنم
سەربەسەر سەر پڕ لە ئەسراری هەوای ئەوسیم تەنم
چونکە بیماری خەدەنگی لێو عەقیقی یەمەنم
فەرموو بنواڕە هەناوم، پڕ لە خوێناوە دڵم
هێندە مەشهوور بوو لە دونیا حوسن ئاداب و حەیات
بێ مولاقات و دواندن سەربەخۆم بووم مەبتەلات
گەرچی خۆ نەمچێشتووە لەم ساتەوە شەهدی وەفات
هاتم و ڕۆییم لەلاتان وا بە جێماوە دڵم
تا نەچێژم لەزەتی شەهدی ویساڵت بێ خەتەر
زۆر بە دووری تێ دەگەم، نەخلی مورادم بێتە بەر
ئەی سەبا عەرزی بکە پاش شەرحی حاڵم سەربەسەر
دەربەدەر کردراوە یاخۆ هەر لەلای ماوە دڵم
تەرکی کونجی مەدرەسەم کرد تاکوو گەنجم دەستکەوێ
کەوتمە دوای تەلیسمی کەنزی شیرین خوسرەوێ
کەس نییە بێتن بە فەریادم بڵێ چت دەوێ
سا خودا هاوارە هاوارە، کە گیراوە دڵم
گەردەنم کەچکرد لە پێش شمشێری ئەبرۆی پێی گوتم
سەهووی من جەللاد و خوێن ڕێژینم لە دونیا من بتم
قیبلە و میحرابە موخلیسناسناوی ئەدەبی هەردوو ئەبرۆ و ڕوومەتم
وایە نەمزانی کە وا، بۆ سەجدە وەستاوە دڵم