عومرێکە کە وا دەربەدەری جەور و جەفاتم

کوێرە بە تەمای چاوە
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
 1 خولەک  1076 بینین
عومرێکە کە وا دەربەدەری جەور و جەفاتم
ئەوڕۆکە کە جەژنە بە تەمای خێر و خەڵاتم
بۆ ڕەسمی وەفا، وەقتی وەفات، وەعدەی بدەی دێم
تا زیندوو ئەبم، مونتەزیری بۆنی وەفاتم
تا وا بە حەیابی ئەتوو ئەی شۆخی زەمانە
هەرچۆنی حەیاتم ببی مەمنوونی حەیاتم
مەعلوومە لەدەست تۆوە شکاوە دڵی ساغم
حیکمەت چییە ناپرسی بە قوربان کە شکاتم
بادەت کە قەپاند و دەری شادیت کە قەپات کرد
لەو ڕۆژە بە جان و بە حەواس جوملە قەپاتم
خۆم کردمە بەرخۆم لەغەمی دووری قەبای ڕەش
بیستوومە دەڵێن پاشملە ڕەشپۆشی قەباتم
کوێرە بە تەمای چاوە هەتا مابی لە دونیا
تا ڕۆژی جەزا موخلیسناسناوی ئەدەبیم و هەر بە تەماتم