یار کە تازە پێگەیشتووە چی هەبێ نایدا بەلاش

داش بەداش
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  1056 مشاهده
یار کە تازە پێگەیشتووە چی هەبێ نایدا بەلاش
هێند ڕەقە هیچی لەدەست هەڵناوەرێ حەتتا بەڵاش
بێ بەها چووم بۆ قەڵای لوتفی لەبەر ڕەشبوونی دڵ
پێی وتم کێ دەکا؟ سەرفی قەڵا کا بۆ قەڵاش
گەنمی وەسڵی ڕووت بەسە، جۆی فیراق تێکەڵ مەکە
پێی وتم: بێ تاقەتی، وا ڕیشەکەت بوویتە مزاش
من بە تەنیا غەم دەخۆم، غەم گۆشت و خوێنی من دەخوا
بۆیە یەک یەک دەندەکانم، بووینە شەقڵەی بێ هەراش
دڵ لەسەر دار دامەیی عیشقت لەوەسڵی ئەو سوار
ئەوینی لۆ نایێ کەچی ناشکا لەگەڵما داش بە داش
تێکچووە مێشکی سەرم، ئالەتی تەکفیرم نەما
هیچ خەیاڵی وردی لێ نایێتە خوار وەک کۆنە ئاش
وەک ڕەقیب زانی کە یار دەی یوێ لەگەڵ یەک کۆببین
ئالەتی تەفکیر و کیزبی خستە کار هەروەک ڕەشاش
دڵ وڵاغی ئیشتیاقی توند بووە گەرمەی دەکا
سەر ڕەقە هەرچەند دەکەم، دەڕواتە پێش، نایێتە پاش
ئەمتیعەی شیعری هەیە موخلیستخلص لەسەر تەرزێکی کۆن
ئەمڕۆ تا مۆدە هەبێ، کەس نایکڕێ کۆنە قوماش