شاها ئەتوو شاهێکی لەسەر تەختی کەماڵی

بازی عیراقی
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  1179 مشاهده
شاها ئەتوو شاهێکی لەسەر تەختی کەماڵی
جارێکی بپرسە لە گەدای خۆت چییە حاڵی
ڕووی مانگی شەوی چاردەیی ئەییامی بەهارە
ئەو خاڵی لەسەر ڕووی بووەتە نەقشی جەماڵی
کەوتوومەتە ژێر هەڵمەتی بازێکی عیراقی
ڕۆم و عەجەمی دەینمە ژێر سێبەری باڵی
بۆ بچمە دەری ناکەس و نەودەوڵەتی ئەوڕۆ
هەر دێمەوە دەرگانەیی تۆ، تۆ بنەماڵی
جامێکی بە فتوا کە حەرامە بدە ساقی
جامێکی لە خوێنم ئەتوو نۆش کە بە حەڵاڵی
دەڕوا وەکوو خەو وەسڵ و فیراق و هەموو ئەزداد
دونیا چ سەباتێکی نییە شیرن و تاڵی
پێی ناکرێ دەست هەڵگری موخلیستخلص لە مەحەببەت
تا پیر دەبی هەر دێتەوە سەر دەوری مناڵی