شاها ئەتوو شاهێکی لەسەر تەختی کەماڵی

بازی عیراقی
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
 1 خولەک  734 بینین
شاها ئەتوو شاهێکی لەسەر تەختی کەماڵی
جارێکی بپرسە لەگەدای خۆت چییە حاڵی
ڕووی مانگی شەوی چاردەیی ئەییامی بەهارە
ئەوخاڵی لەسەر ڕووی بووەتە نەقشی جەماڵی
کەوتوومەتە ژێر هەڵمەتی بازێکی عیراقی
ڕۆم و عەجەمی دەینمە ژێر سێبەری باڵی
بۆ بچمە دەری ناکەس و نەودەوڵەتی ئەوڕۆ
هەر دێمەوە دەرگانەیی تۆ، تۆ بنەماڵی
جامێکی بە فتوا کە حەرامە بدە ساقی
جامێکی لە خوێنم ئەتوو نۆشکە بە حەڵاڵی
دەڕوا وەکوو خەو وەسڵ و فیراق و هەموو ئەزداد
دونیا چ سەباتێکی نییە شیرن و تاڵی
پێی ناکرێ دەست هەڵگری موخلیسناسناوی ئەدەبی لە مەحەببەت
تا پیر دەبی هەر دێتەوە سەر دەوری مناڵی