چم لەخۆم کرد چم نەکرد بۆ ئاخیرەت نەفعێ بدات
موخلیس و حەزین
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
2 خولەک
1531 بینین
چم لەخۆم کرد چم نەکرد بۆ ئاخیرەت نەفعێ بدات
چاک وەیە سەر هەڵگرم بۆ خۆم بکەم تەرکی وڵات
بچمە ڕەوزە هەر بگریێم بانگ بکەم لەحزە و سەعات
یا ڕەسووڵی مەدەنی جا نیمە خۆم خستە پەنات
شەرمەزار و ڕووسیاهم بێکەسم ڕووحم فیدات
بێ شعوور بووم بووم بەیاری نەفس و شەیتانی لەعین
ڕووم بە مەغرووری لە دونیا کرد و غافڵ بووم لە دین
کەس نییە ڕووی تێ بکەم ئەی رحمە للعالمینعەرەبی
هەر ئەتۆی مەلجەء لە ڕۆژی ئاخیرەت بۆ موزنیبین
دەستی من بی و دامەنت ئاگات لەمن بی بۆ نەجات
چەندی واعیز وەعزی دام حاسیل نەبوو بۆ انکفافعەرەبی
هیچ نەما نەیکەم لەفیعلی سووء لەگەڵ لاف و گەزاف
هەر خودایە گەر بزانی جیرمی جورمم بێ خیلاف
کێوی عیسیانم ئەگەر بێت و بچێتە کێوی قاف
مومکینە قافت لەبەر چاو ببێتە زووری زوورەبات
چونکە چیی چابی لەپێش خۆم بۆ سبەی نەمناردیە
هەرکەسێکی لێی ئەپرسم چار و تەدبیرم چییە
ئیجتینابم لێ ئەکاتن هیچ جەوابێکی نییە
جا بەقوربان خۆت عیلاجم گەر نەکەی هیچ کەس نییە
بێ جەسارەت کا لەلای مەولا تکامان بۆ بکات
کردەوەی خۆم دێنمە بەرچاو دێمە سەر ڕێگای خەتەر
چونکە هێند زۆرە خراپەم وا لە غایەت چوویتە دەر
وایە ئەمما ئیعتیقادم وایە ئەی فەخری بەشەر
تۆ شەفیعم بێ گوناهم سەد زیاتر بی ئەگەر
نادرێ ئەسڵا عەزابم دێمە ڕێزی ئەولیات
فەزلی سەحبی تۆ لەگەڵ ئەسحابی کەهفان لێک جودان
من موحیبی سەحبی تۆمە و سەگ موحیب بوو بۆ ئەوان
سەگ بەهەشتی بوو بە مەنزیل سافیدات بێ جیسم و جان
چۆن سەگی ئەسحابی کەهفان بچێتە نێو قەسری جینان
من سەگی ئەسحابی تۆ نەچمە قسووری عالیات
هەر کەسێ شاهی مەدینەی یار نەبیتن بێکەسە
بێ سەباتە تاعەتی هەروەک بینای بێ هەندەسە
بانەترسێتن لەمەحشەر موخلیسناسناوی ئەدەبیی پڕ وەسوەسە
ئەی «حەزین» حوزنت نەبێ مادام ئەوت ناسی بەسە
بەحری جوود و غیرەتە و ئەهلی وەفا عالی سیفات