بێ خەبەر بۆچی وەها بێ خەبەری

ئاوی بەقا
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
 1 خولەک  928 بینین
بێ خەبەر بۆچی وەها بێ خەبەری
سەفەری گەرچی بەزاهیر حەزەری
گۆششێکی بکە تا پێت ئەکرێ
پسەری ئەوڕۆ سبەینێ پدەری
سەبەبی پارە نییە موعتەمەدی
تۆ بە توڕەی بەشەری موعتەبەری
نەبی نازت نەبە زێڕ و نەبە زێو
تۆ بە دڵ مەعدەنی زێڕ و زەبەری
مەکە دۆستایەتی دونیا چ نییە
لەگەڵی کەس دەمێ ناباتە سەری
تەڵەبی ئاوی بەقا بۆچی دەکەی
تا لە دونیا بی لەبەحری خەتەری
چ خزر بی، چ سکەندەر بی دەبی
بگری ئاخری ڕێی دەربەدەری
هەرچی نووسرابێ ئەزە وادەکرێ
نییە تەدبیر بە تەنیا ئەسەری
کە قەزا ساحێبی تەدبیری نەبوو
بەهەبا ڕۆیی سکەندەر سەفەری
موخلیساناسناوی ئەدەبی گەرچی گەدا هەیئەتی لێک
لە دڵا خاوەنی دوڕ و گەوهەری