دولبەر کە سەبا زوڵفی لەسەر ڕوومەتی لادا
ڕێی غەنە نادا
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
1 خولەک
948 بینین
دولبەر کە سەبا زوڵفی لەسەر ڕوومەتی لادا
بنواڕە مەلەک وا لە سەمادان لە سەمادا
پارێزی کەساندا دڵ کە بگا دەستی مەقسوود
بۆ کوشتنی تیرباری بەجارێ لە پەنادا
چاوم کە سپی ماوە لە دووریت وەکوو یووسف
جامەت چ دەبێ جارێ ڕەوان کەی بە سەبادا
دیتی کە سەرم خستە بەری پێی بە تەمای ڕووی
لەم ڕێگەیە لای دا و گەفی کرد، سەری بادا
من ڕەندی ئەکەم زاهیدی خود بین چییە تانت
چەند بەستەزمانی ئەتوو خۆت کوشت لە ڕیادا
هەر چەندە کە موخلیس بە نەزاکەت ئەدوێتن
ئەو ڕافزی بابە ئەبەدا ڕێی غەنە نادا