کەی دەگا دەستم بە باڵای بەرزی یاری شەنگ و شۆخ
کۆخە کۆخ
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
1 خولەک
1004 بینین
کەی دەگا دەستم بە باڵای بەرزی یاری شەنگ و شۆخ
دەفعەیێ لەو باغە نەمدیوە هەنار و سێو و خۆخ
هەرکەسێکی بوو بە عاشق یاری دڵ نەرمی نەبی
عومری گەنجی و عومری پیری هەر دبێتە ئاخ و ئۆخ
دەستی خۆم دانا لەسەر ڕووم، لێوی خۆم جووڵاندەوە
زاڵمەی سوور هەڵگەڕا ئەبرۆی بزاوتن یانی یۆخ
بەزمە ئەوشۆ وامەکە زایەع ببیتن هاتنم
ڕووحەکەم بۆ تۆ بێ بەس مەنعم مەکە بتێیمە ڕۆخ
موخلیساناسناوی ئەدەبی دانیشە تازە تۆ دزیت پێ ناکرێ
باغەوان دائیم بە هۆش، تۆش پیر و ساحێب کۆخە کۆخ