ڕەگەزدۆزیی هەڵەوگەڕاوەی باڵدار

از کتاب:
خۆشخوانی
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  970 مشاهده

دیسان ئەو دوو وشە، کە ڕەگەزدۆزیەکەیان دروست کردووە. ئەگەر یەکێ لە دوو وشەکە کەوتبووە سەرەتای هۆنراوەکە و ئەویتریان بە هەڵەوگەڕاوەیی کەوتبووە ئاخری هۆنراوەکەوە ئەمە بە «هەڵەوگەڕاوەی باڵدار» ناو ئەبرێ. لە بەلاغەی عەرەبیدا بەمە ئەڵێن «مقلوب مجنح». وێنەی ئەمەش وەکوو «شێخ ڕەزا» ئەڵێ:

«تەڵاق گەر بێ بە دەمیا ئەو زلەی چوار پەل قەوی»
«بۆی ئەنێرم سێ زەلام تابیکەنە پەندی قەڵات»

وێنەکە لە نێوانی دوو وشەی «تەڵاق» و «قەڵات» دایە. کە هەر یەک لەم دوو وشەیە بە پێچەوانەی ئەویتریان کەوتوونەتە سەر و بنی هۆنراوەکەوە. مەبەستی هۆنەر بە «قەڵات» قەڵای هەولێرە. لەسەر شێوەی هەولێر بە قەڵا ئەڵێن قەڵات.