چوونەناویەک

از کتاب:
خۆشخوانی
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  747 مشاهده

یەکێکی تر لە هونەرەکان «چوونەناویەک»، واتە «ادماج»ە.

ئەمەش ئەوەیە ئەو ڕەستەیە کە بۆ مەعنایەک دانراوە مەعنایەکی تریش بخاتە ئەستۆی خۆی. وەکوو «شێخ ڕەزا» ئەڵێ لەم ڕووەوە:

«با جەردە بیبا کەوڵەکەی ناجی»
«بەهار هات جلی پێ ناوێ تاجی»

نیوە هۆنراوەی پێشوو مەعنایەکی تری گرتۆتە خۆی کە نیوە هۆنراوەی دواییە.

ئەم «چوونە ناو یەک»ە بۆ خوسپیش ئەبێ و بۆ وەسپیش.