گاڵتەوگەپ

از کتاب:
خۆشخوانی
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1349 مشاهده

یەکێکی تر هونەری جوانکاری «گاڵتە و گەپ»ە. ئەمە لە ڕواڵەتا گاڵتە و گەپە، بەڵام لە ڕاستیدا مەبەستی ڕاستە. لە بەلاغەی عەرەبیدا بە «الهزل الذی یراد بە الجد» ناو ئەبرێ.

وێنە بۆ ئەمە وەکوو «قانع» ئەڵێ لە کاتێکا کە کەرێک بانگ کراوە بۆ سەر شایی:

«جارێ کەرێکیان بانگ کرد بۆ شادی»
«قا، قا پێکەنی، کەر بە ئازادی»
«کلکی بەرزۆ کرد، لووتی هەڵبڕی»
«بە دڵێکی خۆش جار جار ئەزەڕی!»