دووڕوو

از کتاب:
خۆشخوانی
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  829 مشاهده

یەکێکی تر لە هونەری جوانکاری «دووڕوو»ە - کە ئەمە لە بەلاغەی عەرەبیدا بە «توجیە» ناو ئەبرێ -.

ئەمەش ئەوەیە کە شتێک بڵێت کە دوو ڕووی هەبێ. وەکوو ئەوە لەبارەی پیاوێکی یەکچاوەوە ئەڵێ: «بڕیا هەر دوو چاوی وەک یەک وابوونایە». ئەگونجێ دۆعای چاکەی بۆ بکا و مەبەستی ئەوە بێ هەردوو چاوی ساغ بوونایە. وە ئەگونجێ دۆعای شەڕی لێ بکا، مەبەستی ئەوە بێ کە هەر دوو چاوی کوێر بوونایە!. ئەکرێ بە «یەک لە دوو»یش ناو ببرێ.