چەختی خوسپ بە وەکوو وەسپ

از کتاب:
خۆشخوانی
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  648 مشاهده

بەشێکی تر لەم بابەتە «چەختی خوسپە بە وەکوو وەسپ» گوزارشتی عەرەبی ئەڵێ «تأکید الذم بما یشبە المدح».

ئەمیش دیسان دوو بەشە؛ بەشی یەکەم ئەوەیە کە سفەتێکی مەدح لە شتێکا نییە، لەمە زەمێکی لێ دەرێنی بۆ ئەو شتە، گوایە وای دابنێ کە ئەم خوسپە لە ناو وەسپەکەدایە. وەکوو ئەوە کە ئەڵێ:

«فڵان کەس هیچ باشیەکی نییە تەنیا ئەوە نەبێ کە خراپە ئەکا لەگەڵ ئەوکەسەدا کە چاکەی لەگەڵ ئەکا!».

بەشی دووەم ئەوەیە کە سفەتێکی زەم بۆ شتێک دابنێ، پاشان شتێکی وەکوو «استثناء» بێنێتەوە، پاش ئەو سفەتێکی زەمی تر بۆ شتەکە دابنێ. وەکوو ئەڵێ: «فڵان کەس بەد کردەوەیە، ئەوەندە هەیە نەزانە!». شەرحی ئەم دووەش هەر وەکوو دووەکەی پێشوو وایە.