کۆڵەوانە

از کتاب:
خۆشخوانی
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  884 مشاهده

یەکێکی تر لە هونەری جوانکاری گوزارەیی «کۆڵەوانە»یە.

بۆ ئەم بابەتە ئەهلی بەلاغەی عەرەبی بە «مشاکلە» ناوی ئەبەن، بەڵام من بە پێی چەشەی کوردی بە «کۆڵەوانە» ناوی ئەبەم.

ئەم کۆڵەوانەیەش ئەوەیە کە تۆ ناوی شتێک بەری بە غەیری ئەو وشەیە کە بۆ ئەو دانراوە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە چونکە شتەکە لەگەڵ غەیرەکەدایە. وێنەی ئەمە وەکوو ئەڵێ:

جارێک مەحموو پاشای جاف بە فەقێ شێتە ئەڵێ:

«چیت ئەوێ تا بۆت لێ نێن» ئەویش ئەڵێ: «پاشا! کەواو سەڵتەیەکم بۆ لێ نێن!». واتە «بۆم بدوورن». ناوی کەوا و سەڵتەی هێناوە بەناوی «لێ نانەوە» لەبەر دراوسێتی. ویستوویە بڵێ کەوا و سەڵتەم بۆ بدروون. «لێ نان» بۆ خواردنە. «دروون» بۆ لەبەر کردنە. ناوی دروونی بە ناوی لێ نانەوە هێناوە، چونکە دروونەکە لەگەڵ خواردنەکەدایە.