چاولەیەک

از کتاب:
خۆشخوانی
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  948 مشاهده

بەشێکی تر لە جوانکاری گوزارەیی لە لای زانایانی بەلاغە لە سەر گوزارشتی ئەوان «مراعات النظیر»ە. ئەم ڕستە بە لای منەوە لە ڕەوانبێژی کوردیدا «چاولەیەک» جێگای خۆیەتی، وە نابێ واش بزانین کە ڕستەی «چاو لەیەک» وەرگێڕاوی «مراعات النظیر»ە. وەڕگێڕاو نییە، چونکە مەعنای حەرفی «مراعات النظیر» شتێکی ترە.

بەڵکوو من ئەو چەمکەم گرتووە کە زمانێکی وەکوو عەرەبی بەپێی کەسیەتی خۆی «مراعات النظیر»ی بۆ داناوە، زمانی کوردیش کەسیەتیەکی بۆ خۆی هەیە، بە پێی ئەو کەسیەتیەی چەمکی «مراعات النظیر»ی بە «چاولەیەک» گوزارشت لێ داوەتەوە. کە وابوو ئەمە ئاشنایەتی بە وەرگێڕانەوە نییە.