جوانکاری

از کتاب:
خۆشخوانی
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1785 مشاهده

بەشی سێیەم لە زانیاری ڕەوانبێژی «جوانکاری»یە. ئێستە ئەچینە ناو ئەو بەشەوە. زانیاری ئەم بەشەش ئەوەیە کە بەهۆی ئەوەوە جوانیی و ڕێکوپێکی قسە دەرئەکەوێ. دیارە ئەم دەرکەوتنەش وەختێ ئەبێ کە ئەو قسەیە لەگەڵ چۆیەتی کاتەکە «مقتضی الحال»دا بەرانبەریی بکا، وە ئەبێ ئەوەش بهێنرێتە بەرچاو کە ئەو وشە، وە یا ڕستەیە بە جۆرێکی ئاشکرا و بێ‌گرێ و قۆرت لەگەڵ گوزارەکەدا جووت ئەبن و یەک بۆ یەک ئەشێن. ئەم جووت‌بوون و یەک گرتنەش، وە یا زانینی ئەم ڕێگەیە بەهۆی زانینی زانیاری جوانکارییەوە ئەبێ.

کەوابوو زانیاری «جوانکاری» تایبەتی‌تر بوو لە زانیاری گوزارەکاری و ڕەوانکاری. لەبەر ئەمە بوو، بۆیە ئەم بابەتی جوانکارییە کەوتە دوای ئەوانەوە.

ئەم جوانی و ڕێکوپێکی قسەیەش دوو جۆرە؛ جۆرێکیان ڕوو لە وشە ئەکاتەوە، جۆرێکیان ڕوو لە گوزارە ئەکاتەوە. لە پێشا باسی گوزارەییەکە ئەکەین، چونکە مەبەستی بناغەیی لە هەموو شتێکا گوزارەیە، وشە قاڵبێکە بۆ ئەو گوزارەیە.

جا یەکێک لەو گوزارەییانە: