تشطیر
از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
923 مشاهده
تشطیریش کە ئەوەتە هەرکام لە دوو نیوەی شیعر دوو پارچەی هاوقافیە بن و جیا بن لە دوو پارچەکەی ئەویان، بینا لەسەر بەکارهێنانی سجع لە هەرکام لە دوو نیوەی بەیتەکەدا ئەکرێ. وەک لێرەدا کە شاعیری عەرەب ئەڵێ:
تدبیر معتصم، بالله منتقم
لله مرتقب، فی الله مرتعب
نامییش ئەڵێ:
ئاسمانی کاتی درەو، زۆر جوانە بە مانگەشەو
وەکوو سایەقەی ساماڵ، جوانە کاتی کشتوکاڵ