نفی الصفه بایهام اثباتها
از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
762 مشاهده
سیهەم: «نفی الصفه بایهام اثباتها»یە واتە بە گومان خستنە دڵی بوونی سیفەتێک لە کەسێکا ئەو سیفەتەی لێ نەفی بکەی. بۆ نموونە پیاوێکی هوشیار وتوویە: ئەوانەی لەگەڵ خوای خەریکن بیرلێکردنەوەی ماڵی دنیا خەریکیان ناکا.
ئیستە ئەم قسەیە وا ئەگەیەنێ ئەوانەی لەگەڵ خوای خۆیان خەریکن ماڵی دنیایان هەیە، بەڵام ماڵی دنیا ناتوانێ دڵ و دەروونیان بگرێ و خەریکیان ناکا، لە کاتێکا کە ئەمانە هەر لە بنەڕەتەوە ماڵی دنیایان نییە تا خەریکیان بکا.
«نامی»یش بەم شیعرانە نموونەی بۆ ئەم سنعەتە هێناوەتەوە:
عاشقی باڵا و کاڵای وەفایی
ڕێی لێ ناگرێ خەمی دنیایی
تالیبی ڕەزای دڵی دڵداران
مانیعی نییە مەرتەبەی شاران
ئەوەی دڵسۆزە بۆ موسوڵمانان
مانیعی نییە تێ کۆشێ بۆ نان
دنیای لێ ببێ بە تەنووری سوور
هەر تێ نەکۆشێ بە هێزی شوعوور
دنیا ئیخلاسە و ماباقی ئیفلاس
موخلیس گوێ نادا بە نزیک و دوور
با ڕەشەبا بێ یا شنەی شەماڵ
دنیا سەرما بێ یا گەرمای بەدحاڵ
«نامی» عاشقە بە یادی یاران
هەروەها ئەژی لە ڕۆژگاران