تجاهل العارف
از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
2 دقیقه
896 مشاهده
بیست وهەشتەم: «تجاهل العارف»ە کە بریتییە لەوە کەسێ خۆی شتێ بزانێ کەچی وا پیشان بدا هیچی لێ نازانێ و پرسیار لە خەڵک بکا لەبارەیەوە.
نموونەی ئەمە وەک لەم بەیتە عەرەبییەدا:
المع برق سری، ام ضوء مصباح
ام ابتسامها بالمنظر الصاحی؟!
«نامی»یش، هەر لەم نموونەیە، ئەڵێ:
بە سەرگەردت بم من نازانم چیت
ئادەمیزادی؟ فریشتەی؟ پەریت؟
سەرپێچی سەرت پەڕی تاووسە
ئاورێشمی پاکە، توخو، یاخود چیت؟
تۆ نووری پاکی لە بەر چاو دیاری
وا بە بینینت دڵ پڕ ئەنوارە؟
یاخود فریشتەی نێرراوی غەیبی
بۆ دەوای دەردی دڵەی ئاوارە؟
گەردی خاکی پێت بۆ دەوای چاوم
جەواهیر سورمەی پڕئیعتیبارە
شنۆی نەسیمی نەفەسی پاکت
هەروەک دیاری هات بۆ ئەم دیارە
یاخود هەناسەی عیسای مەسیح بوو
بۆ ژیاندنەوەی مردووی بێچارە
دڵم مردووە لە دەردی دووریت
دەمێکە بۆ تۆ بە ئینتیزارە
ئاوی حەیاتی، چاری مەماتی
مایەی نەجاتی لەم ڕۆژگارە
هەرچەندە ئێمە لەو دۆستانە نین
بینە نەزەرگەی ئەو چاو خومارە
بیکە بە خاتر دۆستانی گیانیت
ئەو دڵدارانەی دڵیان بێدارە
حیسابمان بکە بە دەرگاوانێ
لە بەر چاوتا بێ سوبح و ئێوارە
«نامی» لە باغی شادا ڕسکاوە
بۆیە، هەرچی بێ، بەئیعتیبارە