تفریغ

از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  883 مشاهده

بیستەم: «تفریغ»ە کە ئەوەیە حوکمێ بۆ شتێکی پێوەندیدار بە شتێکەوە ئیسپات بکرێ پاش ئەوەی کە حوکمێکی تر بۆ پێوەندیدارێکی تر پێیەوە ئیسپات بکرێ.

نموونەی ئەم وەک ئەوە کە شاعیری عەرەب وتوویە:

فاضت یداه بالنضار کما
فاضت ظباة في الوغی بدمي
«نامی»یش بۆ نموونە بە کوردی وتوویە:
باڵای دڵدارم وێنەی دار تەلە
سینەی پەروەردەی سوخمەی غەزەلە
چاوانی جوانی مەستن بەبێ مەی
لێوی یاقووتە، مەمکی زەردەبەی
ڕەوتی بە شێوەی ڕەوتی غەزاڵە
عاشق ئەپێکێ و ئەڵێ مەناڵە
دانی بە وێنەی دانەی مرواری
دەمی وەک خونچەی باخچەی بەهاری
نەشئەی نەفەسی نەشئەی بەهەشتە
عەتر و گوڵاوی کەژ و کۆ و دەشتە
ئاخ بۆچی دڵبەر نەبوو بە یارم
تا تیماری کا دڵەی بیمارم
بۆ نایێ بۆنی بدا لە دڵم
دڵم بگاتە شاباخچەی گوڵم
«نامی» دڵەکەی گەلێ بیمارە
پێکراوی نووکی برژانگی یارە