تجرید
از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
2 دقیقه
944 مشاهده
شازدەهەم: «تجرید»ە کە ئەوەیە لە شتێ کە سیفەتێکی هەبێ شتێکی تری وەک خۆی هەڵکڕێنی جا بە تەعریفکردن بێ یا بە زەمکردن.
نموونەی ئەمە وەک لەم ئایەتەدا کە ئەفەرموێ: «لهم فیما دار الخلد»، یا لەم ڕستە عەرەبییەدا: «لقیت منه اسدا».
«نامی» خاوەنی ئەم ڕازاوەیە بۆ نموونەیە بۆ نموونەی ئەم جۆرە سنعەتە ئەڵێ:
عاشق ئەوەیە بە دڵ و سەرێ
هەزار عاشقی لێ هەڵبوەرێ
خۆشەویستیی ڕاست وایە بتەوێ
چەند خۆشەویستیی لێ دەس ئەکەوێ
هیجرێکی وام دی لە هیجری دڵبەر
سەد جار لە هیجری دڵبەران بەدتر
دۆستێکی دڵبەرم دۆستێکی وایە
چەند دۆستی تری تێدا پەیدایە
دۆستی وام هەیە هەزاران کەسە
هەرکام بۆ کاری پیرۆزیت بەسە
سینە گوشاد، ساحێب ئەنوارە
زمانی خۆشە و شیرین گوفتارە
خاوەن سەفایە، خاوەن وەفایە
دڵ بێ بەخشینی جوان و ڕەوایە
کە نەخۆش کەوتم دوکتۆری دەردە
بە دڵ ئەو بگرە و غەیری ئەو بەردە
خۆزگە لە هەردوو دنیادا یارم
ئەبوو بە هاوڕێم بۆ خۆشیی کارم
چەند دڵ لە دنیا جێگەی گرتووە
بۆ باری قەزا خۆی ڕاگرتووە
هیوام ئەوەیە بۆمان بمێنێ
سەفای دەروونمان لەبۆ بنوێنی
لە هەر وڵاتێ یارێکی وەها
بە دەستت کەوێ پڕ نرخ و بەها
ئەبێ هەمیشە داوێنەی بگری
قەت بەری نەدەی هەتاکوو ئەمری
«نامی» ئەمەیە ویردی زوبانی
هەر «یا دۆست!» ئەڵێ تا ڕووی نەمانی