توریه

از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  1218 مشاهده

نۆهەم: «توریه»یە کە بریتییە لەوە لەفزێ دوو واتای ببێ یەکێکی نزیک و یەکێکی دوور و، لە کاتی بەکارهێنانی ئەو لەفزەدا مەعنا دوورەکەیان مەبەست بێ.

خاوەنی ئەم «ڕازاوەیە»یە ئەڵێ:

ئینسانی پیرۆز وێنەی هەتاوە
هەتا بمێنێ ڕووناکیی چاوە
یانێ بنیادەم کاتی پیرۆزە
هەتا هەتایە ڕۆژی نەورۆزە

ئیستە وشەی «نەورۆز» دوو مەعنای هەیە. مەعنای نزیکی ئەووەڵ ڕۆژی بەهارە و، مەعنا دوورەکەیشی ڕۆژی پیرۆزە و لێرەدا ئەم مەعنایەیان مەبەستە.