ارصاد

از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  1125 مشاهده

پێنجەم: «ارصاد»ە کە ئەوەیە قسەکەر لە سەرەتاوە قسەیەکی وا بکا ئەوە بگەیەنێ کە لە دوایی قسەکەوە چی ئەڵێ، یا لە سەرەتای پارچە پەخشانێکەوە شتێکی وا بڵێ ئەوە بگەیەنێ کە لە دواکەیشیەوە چی ئەڵێ، وەک ئەوە کە خوای گەورە لە قورئانا فەرموویەتی: «وَمَا ظَلَمْنَاهُمْ وَلَٰكِن كَانُوا أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ». خاوەنی ئەم ڕازاوەیەیش بۆ نموونە وتوویەتی:

دوور بووم لە هەوا لە دانشگادا
کە یارم بینی تووشی هەوا بووم
ڕسوا نەدەبووم لەسەر حاڵی خۆم
بەڵام لە عیشقی یارا ڕسوا بووم
پێویستم نەبوو دەرمانی تەبیب
لە هیجری یارا بەستەی دەوا بووم