شیرین وەکوو خوسرەو پسەری هورمزە جافە
کاکە حاجی کوڕی کەریم ئاغا
از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
1 دقیقه
1663 مشاهده
شیرین وەکوو خوسرەو پسەری هورمزە جافە
چاو مامزە، لێو قرمزە، ئیمانسزە، جافە
چاوی ڕەشی فەتتانی وەکو شب ڕەوی عەییار
دین و دڵ و ئیمانی دزیوم، دزە، جافە
بورهانە لەسەر قودرەتی حەق ئایەتی حوسنی
بۆ دەعوەیی ئیسباتی خودا موعجیزە جافە
ئاشووبی جەهان، فیتنەیی ئافاقە نیگاهی
یەک نەفسە، جەهانێ لە دەسی عاجزە، جافە
بۆ کەشمەکەش و عەربەدە موژگانی سیاهی
وەک لەشکری تەیموور و سپای جنگزە، جافە
تەنیا نە ڕەزاتخلص بۆی بووەتە بەندەیی فەرمان
فەرمانی لەسەر شاهـ و گەدا نافیزە، جافە