دەوڵەمەندی ساحێب پارە
از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
1 دقیقه
1976 مشاهده
خەبەر چوو بۆ میرە سوورە
قوربان شێخ ساڵح مەغدوورە
خۆشی خۆشیی پێ کەوت، وتی:
«ئاگرە سوورە لە خۆم دوورە»
کەسی فەقیری بێ چارە
گەر عەیبی هەبێ دیارە
دەوڵەمەندی ساحێب پارە
سەد عەیبی هەبێ مەستوورە
ئاگر ئەگەر لە ماڵی چێ
دەڵێن ئاگر نییە، نوورە
نەنوورەیلێ، نەموورەیلێ
شاپڵیتەیلێ، دەرقوونەیلێ
قسەی جوولەکەی مەشهوورە