ئەو بە هەیئەت کەڵەشێرە کە بە هەڵمەت شێرە
کەڵەشێری نەقیب
از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
1 دقیقه
2150 مشاهده
ئەو بە هەیئەت کەڵەشێرە کە بە هەڵمەت شێرە
کەرەمت کردووە بیستوومە دەسا بینێرە
دوو مریشکیشی لەگەڵدا کە فریشکی نەکەوێ
خرتی چەند ساڵەیە ئەڵبەتە بەمریشکان فێرە
بارەکەڵڵا حەسەن ئاغای کوڕی مەحموود ئاغا
کەفی فەییازە، دڵی واسیعە، چاوی تێرە
نە وەکو شاری سولەیمانییە، کۆیە بە کەرەم
نە وەکو تاووق و کەرکووکە نە وەک هەولێرە
ئەو هەموو شیعرە کە ناردم کەڵەشێرێکی نەنارد
جەددی ئەعلایە، نەقیب زادەیە، خۆی بێ خێرە
دۆستان ئەم کەڵەشێرە وەکو تەعریفی ئەکەن
بۆ ڕەزا لازمە ئەم نێرەکەیە، ئەو نێرە
هەدیەیێ گەر لە تەرەف دۆستەوە بێ شوکری دەکەم
پێی ڕەزامەندم ئەگەرچی تەرەفێکی کوێرە
قافیەی تەنگە نەزیرەی مەکە شاعیر زینهار
ئەوی لەم قافیە بۆت ماوەتەوە هەر کێرە