سبحاني علام الغيوب زاتت لە شبیهی کەس نییە

از کتاب:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
اثر:
احمد کور (1771-1856)
 1 دقیقه  933 مشاهده
سبحاني علام الغيوبعربی زاتت لە شبیهی کەس نییە
هیچ کەس وەکوو تۆ بێ عەیب، بێ عیللەت و ئەقدەس نییە
هیچ کەس وەکوو تۆ بێ بەدەل، قەییووم و دانا و لەمیەزەل
بێ سەهو و نسیان و خەلەل، بێ فکر و بێ وەسوەس نییە
بێ فکر و بێ هەمم و خەیاڵ، فەرد و قەدیم و لایەزال
بۆ عالەمینێ في المالعربی، غەیری تۆ فەریادڕەس نییە
فەریادڕەسی بۆ خاس و عام، ڕۆشنکەری لەیلی زولام
چی بۆت نەسووتێ سوبح و شام، پەروانە و قەقنەس نییە
پەروانەوەش تن در عذابفارسی، قەقنەس سیفەت دڵ چون ڕوباب
چی تەرک نەکا بۆت خورد و خاب، وێ غەیری ئاگر کەس نییە
ئەی قادری حەییی موبین، حەق أنت رب العالمینعربی
قادر ئەتۆی هادی و موعین، کەس واریس و خوێنڕەس نییە
ئەی ئەحمەدی کۆرتخلصی هەژار، ویزر و گوناهت بوون بە بار
غەیرەز ڕەسووڵی نامدار، کەس یاوەر و دادڕەس نییە