سبحاني علام الغيوب زاتت لە شبیهی کەس نییە

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
بەرهەمی:
ئەحمەدی کۆر (1771-1856)
 1 خولەک  930 بینین
سبحاني علام الغيوبعەرەبی زاتت لە شبیهی کەس نییە
هیچ کەس وەکوو تۆ بێ عەیب، بێ عیللەت و ئەقدەس نییە
هیچ کەس وەکوو تۆ بێ بەدەل، قەییووم و دانا و لەمیەزەل
بێ سەهو و نسیان و خەلەل، بێ فکر و بێ وەسوەس نییە
بێ فکر و بێ هەمم و خەیاڵ، فەرد و قەدیم و لایەزال
بۆ عالەمینێ في المالعەرەبی، غەیری تۆ فەریادڕەس نییە
فەریادڕەسی بۆ خاس و عام، ڕۆشنکەری لەیلی زولام
چی بۆت نەسووتێ سوبح و شام، پەروانە و قەقنەس نییە
پەروانەوەش تن در عذابفارسی، قەقنەس سیفەت دڵ چون ڕوباب
چی تەرک نەکا بۆت خورد و خاب، وێ غەیری ئاگر کەس نییە
ئەی قادری حەییی موبین، حەق أنت رب العالمینعەرەبی
قادر ئەتۆی هادی و موعین، کەس واریس و خوێنڕەس نییە
ئەی ئەحمەدی کۆرناسناوی ئەدەبیی هەژار، ویزر و گوناهت بوون بە بار
غەیرەز ڕەسووڵی نامدار، کەس یاوەر و دادڕەس نییە