ئەی خالیقی لەمیەزەلی، بسم الله الرحمن الرحيم

از کتاب:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
اثر:
احمد کور (1771-1856)
 2 دقیقه  1142 مشاهده
ئەی خالیقی لەمیەزەلی، بسم الله الرحمن الرحيمعربی
دنیات ڕۆنا لە ئەزەلی، بسم الله الرحمن الرحيمعربی
تۆ ڕەحیم و تۆ ڕەحمانی، یا خێوی سیڕڕی پەنهانی
لە دنێ نەبوو ئاوەدانی، بۆخۆت شەیتانت کرد ڕەجیم
ڕەجیمت کرد ئەو حیلەگەر، ئەی خوای لە ژووری بانی سەر
نە ئادەم بوو نە پێغەمبەر، بۆخۆت بووی قەدیمولقەدیم
خالیق هەر تۆی بێ فکری، تۆ ئەزەلی و تۆ ئاخری
تۆ ئەرز و ئاسمان ڕاگری، ماشەڵڵا تۆی گەورە و عەزیم
خالیق تۆی عەزیم و گەورە، داتناوە ساماڵ و هەورە
مەخلووقی تۆ بە سەد تەورە، شەل و کوێر و ساغ و سەلیم
شەل و کوێری تۆ هەزارە، پەنام بە تۆ خانەدارە
ئەحمەد زەلیل، گوناهبارە، اَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الْعَظِيمعربی
تۆ عەزیمی، تۆ سەرداری، ڕۆزیدەری مەل و ماری
لە گشت کارێک خەبەرداری، دەکەم تۆبەی فیعلی قەدیم
دەکەم تۆبەی بە ئیخلاسی، محەممەد دانەی دوڕناسی
هەر تۆ بۆ سەرداری خاسی، ئەزەل ئەلف دوو مات و میم
ئەزەل ئەلفە ناوی ئەڵڵا، قیبلەمانە، کابەتوڵڵا
بە نەسیبمان کە ئینشەڵڵا، بە شەرافەت ئیسمی عەزیم
بە شەرافەت پادشای لە ژوور، محەممەدت خوڵقاند لە نوور
لە عالەمی دەتکرد مەشهوور، هەر تۆی بەخشندە وو کەریم
کردت بە پادشای عالەمێ، ئەی خودای ساحێب کەرەمێ
ڕەسیدەم تازە دەگەمێ، اَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الْعَظِيمعربی
پەنام بە تۆ ئەی غەففارە، ئەحمەد بۆمان تکاکارە
ئەحمەدی کۆرتخلص گوناهبارە، اَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الْعَظِيمعربی