یا خوای پەروەردگارە، خالیقی عوزب و ئوجاج
از کتاب:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
اثر:
احمد کور (1771-1856)
2 دقیقه
1201 مشاهده
یا خوای پەروەردگارە، خالیقی عوزب و ئوجاج
ئەو دڵەی من دەردەدارە، بیکە تۆ چارە و عیلاج
بیکە تۆ عیلاج و چارە، قەلبی میسکن و هەژارە
ڕۆژ و شەو هەر بێقەرارە، داییمە دەر ئیختیلاج
داییمە دەر ئیزتیرابە، ناڵەناڵم وەک ڕوبابە
جەرگی من هەروەک کەبابە، بۆ گوڵی ڕوخ چون سیڕاج
بۆ گوڵی ڕوخ چون چراغە، پڕ لە هیجر و دەرد و داغە
ساعەتێ نابێ فەراغە، هەر دەناڵێ چون دوڕاج
هەر دەناڵێ شیبهی پۆڕە، ڕۆژ و شەو تەڵخ و شۆرە
تۆ خودا ئەی یار بنۆڕە، یاری گەردن هەمچوو عاج
یاری گەردن وەک مینایە، ساحێبی شەرت و وەفایە
مەعدەنی جوود و سەخایە، دین و دنیات دان ڕەواج
تۆ ڕەواجی دوو جیهانی، فەخری ئەرز و ئاسمانی
شاهی سەحرای لامەکانی، ساحێبی میعراج و تاج
ساحێبی تاجی نوبووەت، مەنبەعی کانی فوتووەت
بۆ هەموو کەس پشت و قووەت، ئینس و جن، پیر و نیعاج
ئینس و جن هەرچی ئەمانە، پاک لەبۆت بەندە و غولامە
چەند کەسان بوون نیکنامە، تۆ لەوان سەندووتە باج
تۆ لەبۆ وان بووی بە سەروەر، شافیع و بورهان و ڕەهبەر
جەمعی خاسانی پەیەمبەر، پاک بە تۆ بوون ئیحتیاج
پاک لەبۆ تۆ بوون زوهوورە، ئینس و جن، وەحشی و تیوورە
هەرچی بوون نیزیک و دوورە، جوملە ازفارسی تۆ بوون نیتاج
ئەسڵی جوملەی کائیناتی، باعیسی هەر مەخلووقاتی
ڕەهبەری ڕێگەی نەجاتی، سەروەری غازی و حەجاج
سەرەوەری جەمعی سەعیدان، شاهی ئەفواجی شەهیدان
جوملەیی شێخ و موریدان، قلب ایشان با تو هاجفارسی
قلب ایشان با تو مایلفارسی وان لە دەرگات شبیهی سائیل
چی بە ئەمرت نەیبێ ماییل، ڕوویی وان وەک ڕوویی ساج
ڕوویی وان وەک ساجی ڕەش بێ، چی لەسەر عیشقی بە غەش بێ
بێ نەسیب و قیسم و بەش بێ، بێ دەوام وەک ڕەنگی زاج
گەر کەسێ کا پرسیارە، با بێ مەعلووم ئەو شومارە
چوو لە هیجرەت یەک هەزارە، دووسەد و شەست و بواج
ئەحمەدی کۆرتخلصی زەلیلە، داغ و غوسسان و عەلیلە
لوتفی حەق بۆ تۆ دەلیلە، داییمە درفارسی وەقتی داج