لە جەوابی کاغەزی (عەلی مەحموود کاکە خان دزەیی) ئەو وەختە لە شیواشۆک بووم
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
1 دقیقه
755 مشاهده
ئەی عەریزە تۆ کە گەییە گرد مەلا
وا بزانە چوویە قوببەی کەربەلا
هەر بەڕاستی تۆ کە هەرچەند وەک گوڵی
موفتەخیر بە دەچییە بەردەستی عەلی
تۆ وەکیل بە بۆ سەلام و بۆ پەیام
زۆر بە مەردانە و سلووک و ئینتیزام
پێی بڵێ موخلیس بە تۆیە مستەفا
بۆیە نووسی ئەم عەریزەی با سەفا
ئەم مەسافە هە لە شیواشۆکەوە
تا بە بەرد و دار و هەم داندۆکەوە
ببنە کاتب گەربنووسن میهتەری
دیارە زیاتر تۆ لەوانە سەروەری
من کە پەروانەم ئەتۆش وەک مەشعەلی
تێ بگە من مستەفام و تۆ عەلی
فیلحەقیقەت تۆ کە ئاغای سەرەوەری
من سەمیمی فەخری عالەم تۆ سەمیی حەیدەری
پێت بڵێم جانا چلۆنە ئینتیزار
فیلمە سەل ئەمنم نەخۆش و تۆش هەنار
تۆ لە بورجی دیققەتا وەک ئەختەری
بۆ برینی دەردی عاسیتخلص دوختەری