ئەی عەریزە تۆ کە گەییە گرد مەلا
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
951 بینین
لە جەوابی کاغەزی «عەلی مەحموود کاکە خان دزەیی» ئەو وەختە لە شیواشۆک بووم
ئەی عەریزە تۆ کە گەییە گرد مەلا
وا بزانە چوویە قوببەی کەربەلا
هەر بەڕاستی تۆ کە هەرچەند وەک گوڵی
موفتەخیر بە دەچییە بەردەستی عەلی
تۆ وەکیل بە بۆ سەلام و بۆ پەیام
زۆر بە مەردانە و سلووک و ئینتیزام
پێی بڵێ موخلیس بە تۆیە مستەفا
بۆیە نووسی ئەم عەریزەی با سەفا
ئەم مەسافە هە لە شیواشۆکەوە
تا بە بەرد و دار و هەم داندۆکەوە
ببنە کاتب گەربنووسن میهتەری
دیارە زیاتر تۆ لەوانە سەروەری
من کە پەروانەم ئەتۆش وەک مەشعەلی
تێ بگە من مستەفام و تۆ عەلی
فیلحەقیقەت تۆ کە ئاغای سەرەوەری
من سەمیمی فەخری عالەم تۆ سەمیی حەیدەری
پێت بڵێم جانا چلۆنە ئینتیزار
فیلمە سەل ئەمنم نەخۆش و تۆش هەنار
تۆ لە بورجی دیققەتا وەک ئەختەری
بۆ برینی دەردی عاسیناسناوی ئەدەبی دوختەری