لە جەوابی سەلام و دوعا لە لایەن مەلا عەبدولمەجید خەتیب و مودەڕیسی مزگەوتی عوسمان لە شەقڵاوە وئەوانەی ناویان براوە

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 2 دقیقه  817 مشاهده
ئافەرین بۆ نووحی نەزمم چۆن بە خەندە و پێکەنین
ئەم سەفینەی پڕ لە ئیخلاس واگەیاندە سەرسەفین
عەرزی ئیخلاس و سەلامم هەڵبڕێژێ بێ عەدید
چەندە میلیار و کلوور بێ بۆ مەلا عەبدولمەجید
دەستەکانی ماچ دەکەم من زۆر بە فەخر و شادمان
حەمدولیللا ئێمە باشین ئەی بوزرگی میهرەبان
من لە خوام داوایە ئێوەش هەر بەرەو باشی بڕۆن
دائیما بێ دەرد و غەم بن تا لە دونیادا دەڕۆن
زۆر بە عیززەت بچنە قیامەت نەک بە ترس و لەرزەوە
وەربگیرێن زۆر بە حورمەت هەم بە پایەی بەرزەوە
پڕ بە حەوش و ژووری مزگەوت عەرزی ئیخلاس و سەلام
عەرزی عوسمان بەگ دەکەم من هەم دوعا و ئیحترام
ئەو بینایەی لێ قبوڵ بێ بۆ قیامەت بێتە ڕێی
گوڵشەنی جەننەت لە عوقبا بۆی ببێتە فەرش و جێی
زۆر سەلامی پڕ مەحەببەت بۆ ڕەشید ئاغام هەنارد
بۆ پەنادانی موسیبەت وا بە لوتفی خوام سپارد
بێینە سەر بەحسی خوسووسی یەعنی تیپی تالیبان
دەستی گشتیان ماچ دەکەم من گەورە و هەم گچکەکان
ڕۆژی پێنج جار بۆ مووەززین سەر سەفینەی پڕ سەلام
سەد هەزار ملیار سەلاوات درەحەقی خیەرولئەنام
عاسیتخلص عاسێیە سەفین و تووشی هەورازی نەبی
فێری بوختان و درۆ و هەم ڕیابازی نەبی