تەخمیسی غەزەلی ئەحمەد ئاژگەیی لە مەدحی جەنابی مەلا محەممەد جەلیزادە

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 4 دقیقه  838 مشاهده
ببینە مەزهەری حیکمەت لە عەرسەی دیققەتا سوارە
لە بەرقی تیژی فیکری ئەو مەسائیل جوملە وا دیارە
سەفایی سینەیی شەرحی مەقامی سڕڕوئەسرارە
لە تەعقیبی حەقیقەتدا کەسێ دانایی ئەسرارە
لە ناحەق لا بە حەق مولحەق حەقایق بین و بێدارە
تەماشای لەوحی قەلبی کەن بیحەمدیللا کە مەشغووفە
لەگەڵ ئەسراری قورئانی بە دائیم فکری مەئلووفە
بیحەمدیللا لە ئەفلاکا وەها مەعرووف و مەوسووفە
لەواقیفدا کە تەوقیفە بە وەقفی وەقفە مەرقووفە
قەفایی قیف قیفی قافی بە قافی قووە دەووارە
بەبێ جوهد و مەشەققەت بوو وسووڵی عیلمی مەئموولی
ئەوا سەبتە خەتی قودرەت لەناو دیوانی مەقبوولی
موتەههەر تاهیر و ئەتهەر لە ژەنگ و تۆزی مەشغوولیی
بە جوهدی حاسیل و تەحسیل و ئیستیحسالی مەحسوولی
حوسوولی حەوسەلەی حاسیل بە ئەسلی ماحەسەل دیارە
لە یومنی مەقدەمی ئەودا زەمین حەقیەکە مننەت کا
بەسەر ئاسمانی هەفتەمدا ئەویش ئیقراری عیززەت کا
چە جیگای حیرەتە زاهید کە کەسبی عەقڵ و هیممەت کا
مودەققیق با لە دارولیفکری دەقوولبابی دیققەت کا
بە تەدقیقی دەقایق دەق دەزانێ کۆیە ئەم شارە
خەزێنەی عیلمە خۆسینەی هووەیدایە موفیداتی
لەبەحری عیلمی وا دیارە وەکوو گەوهەر کەلیماتی
درەخشانی لەبەر مەعنا خوتووتی سەر سەحیفاتی
دەفینەی نەقدە نەقدینەی نەقیداتی نەقزاتی
مەلا مەوسوومی مەرسوومە لەسەر ڕێی فەخری موختارە
لە مەعنادا کەلامی ئەو هەموو تەلتیف و هەم میلقە
یەقینە پەیڕەوی قەولی بەجارێ مووجیبی عیتقە
بە قووەی عیلمی فارووقە موقیتی باتیل و فیسقە
بە تەسدیقاتی سددیقی سەداقەت مەسدەقی سیدقە
خەتیبی خوتبە خیتابی خەتیبی ئەمری غەففارە
چووە ناو بەحری عیلم و دوڕڕی مەعنای دەرێناوە
هەیولای فیکری خۆدیارە ئیحاتەی عیلمی واداوە
سیراجی مەزهەبی ئیسلام جەلیزادە ئەواماوە
لە زینوورەینەوە نووری حەییا چاوەی ئەوا ماوە
چرای مەجمووعی جەمعانە جەماعەت نەقشی پەڕگارە
لەو لکەی میللەتی ئیسلام قبووڵیان کرد بە مەخدوومی
ئیمامی ئەهلی عیلمە ئەو هەموو ڕازین بە مەئموومی
لە فەهمی جارییە ڕەمزی هەموو عیلمێک بە مەنزوومی
لە عیلمی حەزرەتی عەلیە ویلایاتی لە مەعلوومی
شەرایع شاریع و مەشرووع شرووعی ڕوزی ئیزهارە
ئیلاهی ئەم جەلیزادە دڵی دوور بێ لە گەردی غەم
تەلەب دەکرێ تەسیحەی حەق بە مەعلوومی ئەوێستا لەم
قراری حەققی هەرچاری لە فەهمی بوون ئەوێستا جەم
ئەئیممەی ئەربەعە هەریەک لەسەر ڕوبعی ئەوێستا ئەم
وەلی عەهدی هەموویانە محەممەد یاری هەرچارە
لە گەردوونی حەقیقەتدا وەکوو کەو مەرکەبی ڕانی
خەیاڵاتی موفید و هەم فونوونی مەزهەبی زانی
جودای حەققی لە باتیل کرد مەفاد و مەتڵەبی زانی
لە کۆکۆکۆن وەکوو کۆنە کەواکیب مەوکیبی زانی
بە توولی عومری عەمروزەید شوکر گفتاری ئەخبارە
حەتا ئاسمان لە دەورا بێ ئیلاهی هەر عەلامەت بێ
لە تاریکی شەوی جەهلا چرای دەفعی زەلامەت بێ
موقەووی دینی ئیسلام و شەهی ئەهلی عەمامەت بێ
ئیلاهی تا لە دونیا زەید و عەمری بێ سەلامەت بێ
ئەیا مەسعوودی ئیبن ولحاج کە بۆ دسن مەرجەعی کارە
ئیلاهی عەفو فەرموو تۆ کە ئێمە ئەهلی ئیمانین
لەسەر وەعدەی حەقی خۆتە بە هیوای حوور و غیلمانین
هەزار عاسیتخلص وەکوو من بێ لە سایەی ڕەحمی ڕەحمانین
بە حوکمی عیلم و حیلمی سەبر و شوکری ئەو موسلمانین
وەئیللا جاهیلی وەک ئاشگەیی گومرایە بێچارە