تەخمیسی غەزەلی وەفایی
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
2 دقیقه
1122 مشاهده
یاران چە عەجەب دەوری قەمەر وەک شەوی تارە
وامەوسیمی گوڵزار و گوڵ و گەشتی مەزارە
وەختی هەرەسی بولبولە وا بەختی بە کارە
ڕۆژی تەرەب و فەسڵی گوڵ و ڕوویی بەهارە
یاران گوڵەکەم کوا کە دەمی بۆس و کەنارە
نەشئێکە لە جلوەی ڕوخی تۆ حوسنی زولێخا
شەیدا سیفەتی عیشوەیی تۆن وامیق و عەزرا
وا ڕەونەقی بەخشیوە بە گوڵ قامەتی ڕەعنا
گوڵ نارە بەدەم سوورەتی غیلمان قەدی تووبا
گۆشەی چەمەن و ڕووی گوڵ وپایی چنارە
زاهییدە ئەگەر وەربگەڕێ قەت مەکە لۆمەی
تاوس نییە نەقشی چ لە ڕاست گوڵگوڵی سوخمەی
وەک زولمەتە دونیا کە لە داخستنی دوگمەی
بنواڕە لەناو حەڵقەیی زوڵفی سەری کوڵمەی
دوو ڕۆژی درەخشانە لەناو دووشەوی تارە
دەڕوا لە دڵم خەسروەی شیرینی چەلەنگم
بێ باکە لەمن ئەو کە دەڵێی قەومی فەڕەنگم
بەرتیری موژەی داوە دڵم دڵبەری شەنگم
بۆچی نەگریم کوشتەیی سەد غەمزە خەدەنگم
من ئێک و نیزامی حەبەشی زادە هەزارە
مەمکوژە بە ئەم دەردەوە هەرڕدەم بە نەوایێ
پێوەند مەکە ئەم بەندەیە هەردەم بە هەوایێ
فتوا مەدە بۆ کوشتنی هەردەم بە خەتایێ
بەو زوڵف و موژە مەمکوژە هەردەم بە جەفابێ
جارێک لە تەنافم مەدە جارێک لە قنارە
تەشبیهـ بکەن ئەو قامەتی تۆ بە حەنەسەهوون
شەیدایی ئەتۆ کەبکی خەرامان و تەزەڕوون
سەرئاسیمە لەو قامەتە سەد عەرعەر و سەروون
زوڵف و ڕوخ و پوستانی قەدی نەوبەری سەروون
ئەو عەترە بەزاهیر گوڵ و نارنج و ئەنارە
بۆ وەسڵی جەمالی تووە لەم میحنەتە ئاڵام
مەجنوونم و سەرئاسیمە و کوشتەیی لەیلام
لەو گوڵشەنە عاشیق بە گوڵ و سونبول و لالام
بەو قامەتە ڕەعنایە شکۆفەی قەد و باڵام
قەد نارەوەن و باغی گوڵان باغی ئەنارە
هەردەم بە تەمای ڕەونەقی سونبول کە دەناڵێ
وەک بولبولی شەیدا بە هەوای گوڵ کە دەناڵێ
لۆمەی مەکە عاسیتخلص بە هەموو دەم کە دەناڵێ
هەر لەحزە وەفایی وەکوو بولبول کە دەناڵێ
کەس مەنعی نەکا عاشقی گوڵزاری بەهارە