فەقێیەک لەو وڵاتی لاجانە دڵی بە کچێکی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  489 مشاهده

فەقێیەک لەو وڵاتی «لاجان»ە دڵی بە کچێکی دراوسێ حوجرەوە ئەبێ، فەقێکە «تەسریفی زەنجانی» ئەخوێنی. کە دەوری ئەکاتەوە لە سەربانەکە هەموو جار ئەڵێ: «اعشوشیب، یسوشب، اعشیشابا» ئەمە دەوری فەقێیانی تەسریفی زەنجانییە. شەوێک فەقێ بۆی ڕێئەکەوێ، لەبەر ئەوە کە لەگەڵ کچەکەدا دڵیان پێکەوە بوو، کچە هەڵئەگرێ و ئەروا. بەیانی کە باوکی پێئەزانێ ئەڵێ: «من هەر ئەبووا زوو بمزانیایە، ئەو باوەحیزە هەموو جار لە سەر بانەکێ دەگەڕا و ئەیوت ئیمشەو شەو نە، ئیمشەو شەو نە، هەتا بۆی ڕێکەوت ئیمشەو کردی بە پەلیا و بردی».